بەپەلە ... عەلی خامنەیی لە سەر کوژرانی قاسم سلێمانی هەڕەشەی مەترسیدار دەکات

بەپەلە   ...    عەلی خامنەیی لە سەر کوژرانی قاسم سلێمانی هەڕەشەی مەترسیدار دەکات

پەیامی کورد    ...   ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای ئێران لەسەر کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس کۆبوونەوە.

 ئەنجوومەنی باڵای ئێران پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشەکان  بۆ عەلی خامنەئی رابەری باڵای ووڵاتەکەی بەرزدەکاتەوە.

کەمێک پێش ئێستاش سوپای پاسداران رایگەیاند  کە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییش لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژراون، هێرشەکەش دوو ئۆتۆمبێلی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردووەتە ئامانج.

عەلی خامنەئی، رابەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش رایگەیاند،"تۆڵەیەكی تووند چاوەڕوانی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سلێمانی و هاوەڵەكانیەتی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە