بەپەلە ... عەرەبستان ڕایگەیاند ئامادەی دەوردانەوەی گەرووی هۆرمۆزە

بەپەلە   ...  عەرەبستان ڕایگەیاند ئامادەی دەوردانەوەی گەرووی هۆرمۆزە

پەیامی کورد    ...   عەرەبستان ڕایگەیاند : ئامادەی دەور دانەوەی تەنگەی هۆرمۆزە .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کۆمپانیای دەوڵەتی نەوتی عەرەبستانی سەعوودی ئارامکۆ ڕایگەیاند کە ئەزموون و ژێربینای پێویست بۆ بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت لە ئەگەری ڕاوەستان لە هەناردن لە ڕێگای تەنگەی هۆرمۆزی هەیە .

ئەمین ناسر ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای ئارامکۆ ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەیی خۆمان پەرە پێدەدەین . ئێمە دەتوانین نەوت لە ڕێگای دەریای سوورەوە بنێرین و خەتی بۆڕییەکان و گەراجە پێویستەکانمان هەیە .

هەروەها ووتی " ئەم کۆمپانیایە ئەزموونی هەناردە کردنی نەوت لە کاتی تێکهەڵچوونی لە کەنداوی فارسی هەیە و هەموو کات ئەرکەکانی خۆی لە بەرامبەر مۆشتەرییەکان بە ڕاستی و درووستی ئەنجام داوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە