بەپەلە ... عەرەبستان توانی پێشکەوتووترین سیستەمی ئەمنییەتی و هەواڵگری لە ئیسرائیل بکڕێت

بەپەلە ... عەرەبستان توانی پێشکەوتووترین سیستەمی ئەمنییەتی و هەواڵگری لە ئیسرائیل بکڕێت

هەندێک سه‌رچاوه‌ی سیاسی پلەبڵند ئاشکرایان کردووه‌ که‌ عه‌ره‌بستان بۆ کڕینی سیستمی ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ڕێککه‌وتنی کردووە‌.

به گوێرەی ڕاپۆرتێک له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، سه‌رچاوه‌ باڵا سیاسییه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ عه‌ره‌بستان مانگی ڕابردوو له‌ ڕێگه‌ی لایه‌نێکی ئه‌ورووپییه‌وه‌ دانووستانی نوێی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هەبووه‌ تاکوو ڕێککه‌وتنی کڕێنی سیستەمی ئه‌منییه‌تی و هه‌واڵگری له‌ دەوڵەتی ئیسرائیل واژۆ بکات.

بە پێی زانیاری ئەم سه‌رچاوانه‌ هەروەها ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ دانووستانه‌ شاراوه‌کان له‌ هەندێک لە پایته‌ختی ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان وه‌ک له‌نده‌ن و واشینتۆن ئه‌نجام بووه‌، کە ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکاش به‌ ته‌واوی ئاگاداری ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ و دانوستانانەیە ..

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختی کردووه‌ که‌ عه‌ره‌بستان به‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشکه‌وتوو ترین سیستەمی هه‌واڵگری جیهان به‌ ده‌ست بهێنێت و دوای دانووستانێکی زۆر سه‌خت توانیویه‌تی ئه‌م سیستەمه‌ له‌ ئیسڕائیل بکڕێت و بیگوازێته‌وه‌ بۆ ڕیاز.

شایانی باسه‌ که‌ ئیمارات ساڵی ڕابردوو سیستەمی پێشکه‌وتووی پیگاسوسی له‌ ئیسڕائیل کڕی، به‌ڵام ئه‌م سیستەمانه‌ی عه‌ره‌بستان له‌و سیستەمه‌ش پێشکه‌وتوو ترن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە