پەیامی کورد ... بە داخەوە دۆخی پارێزگای سنە زۆر مەترسیدارە .
لە پەیامێکدا دوکتۆر ئیبراهیم قادری پزیشک لە نەخۆشخانەی تەوحید ی شاری سنە ڕایگەیاندوە بە داخەوە ئەم مانگە لە پارێزگای سنە شاهێدی قوربانی بوونی زۆر خەڵک دەبین بە هۆی خۆنەپاراستن و بە کار نەهێنانی ماسک و خۆنە پاراستن لە مەسافەی نێوان کەسەکان
دۆخی شاری سنە زۆر قەیران ئاویە و نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەم شارە بە تەواوی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنایی دابین کراوە و لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ نەخۆشخانەکانی بێعسەت و کەوسەر یش دەکرێت تاکوو بتوانرێت پێش بە کارەساتی گەورەتری مرۆیی لەو شارەدا بگیرێت .
بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەم مانگە دەبیتە مانگی ماتەمینی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەلات و بە تایبەتی لە پارێزگای سنە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە