دوا بە دوای هەڵاتنی ۱۲ تێرۆریستی مەترسیداری داعش لە بەندیخانەی ئەدلەب، پۆلیسی تورکیا لە شارەکانی باشووری ئەو ووڵاتە کەوتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی، بە هۆی هەڵاتنی ۱۲ تێرۆریستی داعشی مەترسیدار لە بەندیخانەی ئەدلەب، هێزەکانی تورکیا لە سەر سنوورەکان ڕێوشوێنی تووندی ئەمنیان گرتەبەر تاکوو ئەو تێرۆریستانە بدۆزنەوە.
هەروەها هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوخۆی تورکیا و شارە باشوورییەکانی نزیک لە پارێزگای ئەدلەب حاڵەتی ئامادە باشیان هەیە و گەشتی پشکنینیان ڕێکخستووە.
لە هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی تورکیا هاتووە: ۱٦ تێرۆریستی داعش لە بەندیخانەی گرووپی فەیلەقولی شام لە ئەدلەب هەڵاتوون، لە کاتی هەڵاتن ٤ کەسیان دووبارە دەستگیر بووە و ۱۲ کەسی دیکەیان توانیویانە ڕا بکەن. ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم تێرۆریستانە بێنە ناو خاکی تورکیا و هەر بەم بۆنەوە ئامادە باشی درواە بە هەموو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگاکانی باشووری ئەو ووڵاتە .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە