پەیامی کورد ... ئیسرائیل چووە پاڵ هاوپەیمانی ئەمریکا و ئەو ووڵاتانەی لە کەنداوی فارس جێگیرن
بە پیی زانیارییەکان بۆ یەکەمین جار ئامادەبوونی ئیسرائیل لە کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەێندرێت .
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر هەڕەشەیەکی ئێران لە ناوچەکە دەچێتە پاڵ ئەو ووڵاتانەی لە هاوپەیمانی سەربازی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و دەریای عۆمان دا بەشدارن .
لە ڕاپۆرتێکدا کە زۆربەی میدیاکانی هەواڵ بە ئاماژەدان بە ئیسرائیل تایمز بڵاویان کردووەتەوە ، کە تەلئەڤیڤ ئامادەیی خۆی بۆ ئەندام بوون لە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لە ڕاستای دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی کەشتیڕانی لە کەنداوی فارس دا ڕاگەیاندووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە