بەپەلە ... بە ئەگەری زۆر ئەردۆغان لەم نزیکانە دەمرێت

بەپەلە    ...    بە ئەگەری زۆر ئەردۆغان لەم نزیکانە دەمرێت

پەیامی کورد     ...   بە ئەگەری زۆر ئەردۆغان لەم نزیکانە دەمرێت

 ئەگەرى مردنی ئەردۆغان لە ئاستێکی زۆر دەکرێت!

لە میدیاکان چەندین هەواڵ و ڕاپۆرت لەسەر خراپی تەندرووستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاو بووەوە و دەوڵەتیش تا ئێستا بێدەنگی لێ هەڵبژاردووە .
 ستیڤن ئایە کوۆ ـی گەورە ڕۆژنامەنووس ووتارێکى لەم بارەوە لە ڕۆژنامەى زەمەنى تورکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە : لەوانەیە ئەردۆغان تا ساڵى ٢٠٢٣ لە دەسەڵات نەمێنێتەوە.
گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی ـش بڵاوی کردەوە : ردۆغان تا دوو ساڵى دیکە بەرەو لاوازى دەچێت ، ڕەنگە نەخۆشییەکى کوشندەى هەبێت. ئەمەش نەتوانێت خۆى هەڵبژێرێتەوە.
فەخرەدین ئاڵتون بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تویتێکدا نووسى : پێمان وابوو هەواڵە ساختەکان کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن. بەڵام ئێستا دەبینین تەنانەت دەزگا میدیاییە جیهانییە سەرەکییەکانیش هەمان کێشەیان هەیە و بە ئاسانی هەموو هەواڵێکی درۆ بڵاودەکەنەوە.
 هەموو ئەو هەواڵانە درۆن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە