بەپەلە ... بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژراو چەند کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوون

بەپەلە ... بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژراو چەند کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوون

بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کۆڵبەرێکی کورد کوژرا و چەند کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ١١ی شەوی سێشەممە " ٢٤ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای زەینی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری ئورمیە، پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”ڕەشید محەمەد عەلی  تەمەن ٣٤ ساڵ و “ خەڵکی گوندی ”شکڵ ئاوای“ سەر بە ناوچەی " مەرگەوەری " ئورمیە ڕاگەیندراوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕوانەی پزیشکی یاسایی ئورمیە کراوە بەڵام ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

یەکێک لە کۆڵبەرە هاوڕێیەکانی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە ڕایگەیاندووە :  لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە کە چارەنووسیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە