بەپەلە ... باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن هۆشداری جیددی دەداتە ئەمریکا

بەپەلە ... باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن هۆشداری جیددی دەداتە ئەمریکا

باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن لەسەر بڕیاری ئەمریکا بۆ ئەگەری هێرش کردنە سەر سووریا هۆشداری دەدات .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان " ئاناتۆلی ئانتۆنۆف " ، باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن ، لە ووتارێکدا ڕایگەیاند و ووتی : من بە واشینتۆنم ڕاگەیاندووە کە مۆسکۆ دڵگرانە بە ئامادە بوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هێرش کردنە سەر سووریا .

هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە دڵگرانی خۆمان لە سەر هەندێک نیشانە کە ئاماژەیە بە ئامادە بوونی ئەمریکایە بۆ دەستپێکردنی هێرشی سەربازی لە دژی سووریا بە واشینتۆنمان ڕاگەیاند .

باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : هەوڵی لەم چەشنە دڵگرانییەکی زۆرە لە لای ئێمە و داوا لە واشینتۆن دەکەین تاکوو ئەسناد و ئەوراقی باوەڕ پێکراو سەبارەت بە کار هێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن سووریاوە ڕادەست بکەن .

" واسیلی نێبێنزیا " نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها لە ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەواناندا ڕایگەیاندبوو کە هۆشادری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی کیمیاوی نەخوازراو لە سووریا بە پێی ڕاستییەکان جێگای باوەڕە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هۆشداری داوە کە لەوانەیە ئەمریکا لەم بابەتەدا وەکوو بیانوویەک بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر بارەگا دەوڵەتییەکانی سووریا بە کار بهێنێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە