بەپەلە ... دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە ئێران دوای ١٠ ساڵ ئازاد دەکرێن

بەپەلە ... دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە ئێران دوای ١٠ ساڵ ئازاد دەکرێن

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی دوشەممە " ١٨ ژوئەن ٢٠١٨ " ، سەید جەماڵ محەممەدی و سەید سامی حسێنی، دوو بەندکراوی سیاسی کوردی کە لە بەندیخانەی ئورمیە بوون، دوای تێپەڕبوونی ماوەی ١٠ ساڵەی حوکمەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتیە کوردە لە سالی ٢٠٠٩ وە  لە نزیک تازە شاری سەلماس بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران و دانانی بۆمب دەستبەسەر کران و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا.

بەڵام دواتر ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە گۆردرا بە ١٠ ساڵ بەندکردن و لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵە لە بەندیخانەکانی " چوبین دەڕەی قەزوێن "دەستبەسەر دەبن و تا کاتی ئازادی هیچ مافێکی دەرچوونیان نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە