یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی سنە، دوایی بانگهێشت کردنی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئەمڕۆ شەممە ( ٢١ی جوڵای ٢٠١٨) موختار زارعی یەکێک لە چالاکانی ناسراوی شاری سنە، دوایی بانگهێشت کردنی بۆ دادگای ئەم شارە، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار زارعی بە تۆمەتی بێرێزی بە ڕێبەری ئێران، تێكدانی بیر و ڕای گشتی و پرۆپاگەندە دژی ڕژیمی ئێران ، دەستبەسەر کراوە.
موختار زارعی، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە