بەپەلە ... ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەپەلە    ...   ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد     ...    ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرۆککۆماری فەڕەنسا سبەی میوانی عێراقە تاکوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ووڵاتە و بە تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک عێراق خۆی بۆ پێشوازی کردن لە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئامادە دەکات

بڕیار وایە سبەی چوارشەممە ٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ لە یەکەمین دیداری فەرمیدا بەرپرسێکی پلە باڵای دەرەوە لە دوای سەرۆکوەزیر بوونی موستەفا کازمی سەردانی عێراق بکات 

بڕیار وایە بەرهەم ساڵع وەک سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەرۆککۆماری لە ناوچەی سەوز لە ناوەندی بەغدا پێشوازی لە ئێمانۆئێل ماکرۆن بکات .

جێگای ئاماژەدانە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتەدا لە ووتووێژێکی تایبەت دا ڕایگەیاند : نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یش سبەی چوارشەممە لە بەغدا دەبێت تاکوو لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق ق هەروەها لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات چوونکە سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەرفەتی سەردانی کردنی هەرێمی کوردستانی نییە و هەر بەم بۆنەیەوە نێچێرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا

سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لەمبارەیەوە رایگەیاند کە ماکرۆن لەم سەفەرەدا لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق دەربارەی بابەتگەلێکی گرینگ وەکوو ڕێکەوتن گەلی فڕۆشی چەک و هەروەها هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان باس و ڕاگۆڕینەوە دەکەن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە