بەپەلە ... ئەمریکا ڕیگای فرۆشتنی نەوت و گازی ئێران و ڕووسیا دادەخات

بەپەلە ... ئەمریکا ڕیگای فرۆشتنی نەوت و گازی ئێران و ڕووسیا دادەخات

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتی پێویست لەوانەیە حەساری دەریایی بۆ سەر ڕووسیا درووست بکات تاکوو ڕێگر بێ لە هەناردە کردنی سووتەمەنی بۆ ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە واشینتۆن ئێزامینێر ، وەزیری ووڵاتی ئەمریکا "ڕایان زینکە " لە ووتووێژێکدا لە مەراسیمی لە پێترزبوورگ لەمبارەوە قسەی کرد و ووتی : " ئێمە توانای ئەوەمان هەیە کە بە هۆی ‌هێزی دەریاییەوە ، زەمانی ئەوە بکەین کە ڕێگای دەریایی کراوە دەمێننەوە بەڵام لە حاڵەتی پێویستیش دەیگرین تاکوو بار‌هەڵگرانی ڕووسیا نەگەنە بازاڕ ."

هەروەها ئەم وەزیرە ئەمریکییە ڕایگەیاند کە تەنیا سەرچاوەی داهات بۆ ئابووری ڕووسیا فرۆشتنی سەرچاوەکانی ئێنێژی و سووتەمەنییە .

ڕووسیا سیاسەتێکی وای گرتووەتە بەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی نەوت و گازی خۆیان بفرۆشن هەروەها کە چۆن ئەم کارەی لەگەڵ ئەورووپا کردووە .

زینکە هەروەها ڕایگەیاند کە دۆخی ئێران زۆر لە دۆخی ڕووسیا نزیکە و وەکوو یەکە و ڕایگەیاند کە دوو ڕیگا بۆ چارەسەری ئەم بابەتە هەیە .

زینکە ووتی : " ڕیگای سەربازی کە بە رای من واباشترە بە کار نەییت ، و ڕێگای دووهەم کە بە ڕیگای فشار و خستنە ناو تەنگانە شەرچاوەی هێز و سووتەمانی ئەوان بە کۆتایی دێت .ئێمە لە تواناماندا هەیە ئەم کارە بکەین لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا بۆ خۆی گەورەترین و بە هێزترین دروستکەری نەوت و گازە لە جیهاندا .
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە