پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشوازی لە گەڵالەی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی ئەرووپایی لە گەرووی هۆرمۆز دەکات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هەواڵنێری ڕۆیتەرز لە زمانی ژنێراڵێکی پلە بەرزی ئەمریکی ڕایگەیاندووە : ئەمریکا لەو باوەڕەدایە گەڵاڵەی پێسنیارکراوی ئەورووپا بۆ بە هیزکردنی ئەمنییەتی دەریایی لە کەنداوی فارس تەواوکەری هەوڵەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە .
پێشنیاری پێکهێنانی ئەو هێزە هاوبەشە لە کەنداوی فارس لە لایەن بەریتانیاوە گەڵاڵە کراوە و لە ئێستادا ووڵاتی ئەورووپایی سەرقاڵی مشتوومڕن لە سەر چۆنیەتی پێکهێنانی ئەو هێزە .
هەروەها پێستر ئەمریکا گەڵاڵەی درووستکردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی ئاوە ئازادەکانی جیهان باس کردبوو و هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەیە کە لە لایەن ئێران و گرووپە بریکارە تیرۆریستییەکانی ئەو ووڵاتە خراوەتە سەر بازرگانی دەریایی ووڵاتان و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە