بەپەلە ... یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆدار " بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

بەپەلە ... یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆدار " بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

دوای هێرشی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " ی ر ک " ، باڵی سەربازی کۆمەڵگای ئازادی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆدار " بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە مەریوان، ٢١ پاسدار کوژرا و ٨ کەسی دیکە بریندار بوون.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی ئێران، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە " ٢١ ژوئیە ٢٠١٨ " بە کارهێنانی چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سوپای پاسداران لە گوندی دەرێی سەربە شاری مەریوان.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا ٢١ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێشتر میدیاکانی ئێران ئاماری کوژراوانی سوپای ١١ کەس ڕاگەیاندبوو کە ٨ کەسیان خەڵکی مەریوان و ٣ کەسیشیان خەڵکی شاری قوروە بوون.

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی : کە سوپا ئاماری ئەو ١٠ ئەندامەی کە کورد نەبوونە ڕانەگەیاندووە و تەنیا ئاماری کوردەکانی بڵاو کردووەتەوە.

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باڵی سەربازی کۆدار بە بڵاوکردنەوە بەیاننامەیەک، بەرپرسیارەیی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە