بۆ لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق ژمارەی ئەندامانی کورد زیاد دەکرێن

بۆ لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق ژمارەی ئەندامانی کورد زیاد دەکرێن

پەیامی کورد    ...    نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، به ھەوڵی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران".

لە راگەێندراوەکەدا هاتووە: "رۆژی شەممە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، بۆ زیادكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکانى نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تواندرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستوور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت".

ئاشكراش كراوە: "ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د. جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدۆلباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە