پەیامی کورد ... وەزارەتی هەواڵگری ئێران ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە .
لە پەیامێکدا وەزارەتی هەواڵگری ئێران ، دوای کوژرانی قاسم سلێمانی ڕایگەیاند : سەربازانی بێ ناو نیشانی ئیمامی زەمان تیرۆریستەکانی ئەمریکا بە سزای خۆیان دەگەێنن و دەبێ چاوەڕێی هێرشی کوشندەی ئێمە بن .
لە دوای کوژرانی قاسم سلێمان گەورە فەرماندەی هێزی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسداران ی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وەزارەتی هەواڵگری ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : سەربازانی بێ ناو نیشانی ئیمای زەمان لە وەزارەتی هەواڵگری جارێکی دیکە لەگەڵ شەهادەت پەیمان نوێ دەکاتەوە تا لە ناو بردنی ئالای کفر ، بێ دینی و نیفاق ، هیچ دەرفەتێک لە جیهاد لە ڕی خودا دا غافل نەبێ و تیرۆریستەکانی ئەمریکایی بە سزای کارەکەیان دەگەێنین و دەبێ جاوەڕێ هێرشی کوشندە ی ئێمە بن .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە سوپای پاسادارن لە ڕاگەێندراوێکی فەرمی دا ناوی کوژراوەکانی ئەم هێرشەیان بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
سەردار سەرتیپ ی پاسدار حسێن جەعفەری نیا
پاسدار شەهروود مۆزەفەری نیا
سەرگورد پاسدار هادی تارێمی
پاسدار وەحید زەمانیان
هەروەها هەواڵی کوژرانی زاواکەی قاسم سلێمانی یان بە ناڕاست و درۆ ناو برد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە