پەیامی کورد ... ڕووسیا لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سووریا هۆشداری جیددی دەدات .
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە پاشهاتەکان بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سووریا هۆشداری ڕوودانی فاجیعەی مرۆیی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماریا زاخارۆڤا ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سووریا دەتوانێ پاشهاتی زۆر مەترسیداری بە دواوە بێت و بەرپرسیاریەتی تەواوی خەڵکی سووریا لە سەر شانی ویلایەتەیەکگرتووەکانە .
زاخارۆڤا هەروەها ڕایگەیاند : بە گرینگیدان بە پاراستنی ئۆردووگا گەورەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ لە ناوچەگەلێک جگە لە ناوچەگەلی بن کۆنترۆڵی دیمەشق ، وەکوو ، ئۆردووگاکانی ڕکبان و الحول ، بەربڵابوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سووریا دەتوانێ جیددیترین پاشهاتی بە دوادابێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە