بەپەلە ... ووتەبێژی پلە باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیران ... ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکا

بەپەلە  ...   ووتەبێژی پلە باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیران  ...   ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکا

ووتەبێژی پلە باڵای هێزەکانی چەکدارانی ئێران ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکای لە سەر کاردانەوەی ئەمریکییەکان هەژمار کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەردار ئەبۆلفەزل شکارچی ، ووتەبێژی پلە باڵای هێزەکانی چەکدارانی ئێران سەبارەت بە دانانی سوپای پاسداران لە لیستی دام و دەزگاکانی تێرۆریستی دا لە ڕیگای دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکاوە ڕایگەیاند : ئەمریکییەکان سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی یان لە لیستی دام و دەزگاکانی تێرۆریستی داناوە  و ئێمەش هەموو هێزەکانی فەرماندەیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا بەناوبانگ بە " سەنتکام " وەکوو تێرۆریست دەناسێنین .

ووتەبێژی پلە باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ئەم هەوڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو مانایە دێت کە ئەو هێزانەی کە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بنکەگەلێک لە بن فەرمانی ئەمریکا ئامادەییان هەیە لەمەو بەدوا تێرۆریستن و ئەو بەرەنگاربوونەویە کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ تێرۆریستان دا دەیکات بریتی لەم هێزانەس دەبێت .

 ئەو هەروەها سەبارەت بە زیاد بوونی ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەر هەوڵەکانی ئەم، دواییەی دۆناڵد ترامپ لە دژی سوپای پاسداران جەختی کردەوە : ئەم بابەتە پەیوەندی بە بیر و بۆچوون و کاردانەوەی ئەمریکییەکان دەبێت ، ئەگەر ئەوان لە پەیدانی چالاکی دا سوپا بە تێرۆریست دابنێن ، ئەم ڕووداوە ئەکید لە مەیدانی شەڕدا ڕوودەدات .

هەر بەرەنگاربوونەوەیەک کە ئەمریکییەکان لە ڕاستای تێرۆریست لەگەڵ ئێمەدا بیکەن قورسترینی وەردەگرنەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە