پەیامی کورد ... ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا باری نائاسایی ڕادەگەینێت
وەزارەتی تەندرووستی ئێران بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا باری نائاسایی تەندرووستی لەتەواوی ناوچەکانی ووڵاتەکەی راگەیاند و بەپێی راگەێندراوێک، هیچ نەشتەرگەرییەکی دیکە رێگەی پێنادرێت و تەواوی توانا تەندرووستییەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخاندەکرێت.
بەگوێرەی راگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی ئێران راگەیاندنی باری نائاسایی تەندرووستی بەمەبەستی دروستکردنی بۆ شاییە لەکەرتی تەندرووستی بۆ پێشوازیکردنی شەپۆلی چاوەڕوانکراوی تووشبوانی کۆرۆنا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکە سبەی شەممە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتیمانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا جێبەجێدەکرێت و بەکارهێنانی دامامک لەتەواوی شوێنە تایبەت و گشتییەکان دەکرێتە ناچاری.
ئەوەش ئاشکراکراوە، هێزەکانی بەسیج دەمامک بەبێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکەن.
لای خۆشییەوە پارێزگای تاران قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەهەندێک ناوچە راگەیاندوە.
ئەمرۆ هەینی چوار هەزار و ١٤٢ حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا راگەیانراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ ٤٩٢ هەزار و ٣٧٨ حاڵەت بەرزبوەوە، هاوکات ٢١٠ حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکرا و بەوەش کۆی ژمارەی مردووان بۆ ٢٨ هەزار و ٩٨ حاڵەت بەرزبوەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە