بەپەلە ... ئەگەری تەواو هەیە کە سبەی ڕامین حسێن پەناهی سبەی چوارشەممە لە سێدارە بدرێت

بەپەلە ... ئەگەری تەواو هەیە کە سبەی ڕامین حسێن پەناهی سبەی چوارشەممە لە سێدارە بدرێت

بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی ئاشكرایكرد،  "داوامان لەسەرجەم كۆمەڵگای كوردستان ئەوەیە بە هانامانەوە وەرن و نەهێڵن لەوە زیاتر گوشار بخەنە سەرمان ".

دایکی ڕامین حسێن پەناهی هەروا کە لە وێنەکەدا دیارە داوا لە ڕابەری ئێران " خامنەیی دەکات دەڵێ : " سڵاو ئاغای خامنەیی ڕامینی من کەسێکی نەکوشتووە ، خوێنی لە لووتی کەسێک نەهێناوە شاکییەکی تایبەتی نییە لە سێدارەدان مافی ئەو نییە ، حق و عەدالەتم لە ئێوە دەوێت . 

بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی له‌ڕاگه‌یندراوێكدا ئاشكرایكرد، "ڕۆژی ڕابردوو چەند كەسێك سەر بە ئیتلاعاتی شاری قروە ڕۆیشتوونەتە ماڵی ئێمە، داوایان لە باوكی ڕامین كردووە كە دەتبەین چاوت بەرامین بكەوێت، لە ڕێگادا بە هەڕەشە و هاوار و ترساندن لەوەی كە ڕامین ئه‌مڕۆ ئیعدام دەكەین بە زۆر ڤیدیۆیه‌كیان پی تۆمار كردووه‌".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یندراوه‌دا هاتووه‌، "ئێمە وەكو بنەماڵەی حسێن پەناهی ڕایدەگەینین كە بە هیچ شێوەیەك ئەم زەخت و گوشارانە قبووڵ ناكەین، داوامان لەسەرجەم كۆمەڵگای كوردستان ئەوەیە بە هانامانەوە بێن، نەهێڵن لەوە زیاتر گوشار بخەنە سەرمان".

دادگای شۆڕشی ئێرانی لەشاری " سنە " به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌حزبی " كۆمه‌ڵه‌ " سزای لەسێدارەدانی بۆ پەناهی دەركردووە، و له‌ئێستاشدا لە هه‌ڵمه‌تێك پاڵپشتی بۆ ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە