پەیامی کورد ... یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس بڵاوكرده‌وه و دوای له‌ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌ئه‌رك و به‌رپرسیاریەتی خۆیان هەستن و كاری جیددی بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌م جه‌نگه به‌ربڵاوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، "ئامانجگرتنی سه‌ردار قاسم سلێمانی و ئه‌بوومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند هاوكارێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، مایه‌ی دڵته‌نگی و نیگه‌رانی ئێمه‌یه و به په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداری ده‌بینین ".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی په‌رچه‌كردار و ئه‌گه‌ری به‌رپاربوونی جه‌نگی خوێناوی و به مه‌یدانكردنی عێراق بۆ جه‌نگێكی كاولكاری".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "یه‌كگرتوو ده‌خوازێت سنوورێك بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكه و ده‌ستێوه‌ردان و به‌زاندنی سه‌روه‌ری ووڵاته دابنرێت و عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی ووڵاتان، گه‌لی عێراق سه‌رباری كێشه و گرفتاریه‌كانی خۆی شایسته‌ی ئه‌م هه‌مو بارگرانی و نه‌هامه‌تیه نییه".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كورستان ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "جێگای داخه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه سه‌رچاوه‌ی شارستانی و ئاینه ئاسمانیه‌كانه و خاوه‌نی سامانی سرووشتی فراوانه، ئاوا بوه‌ته مۆڵگه‌ی له‌شكركێشی و شه‌ڕ و خوێنرێژی و زمانی حیوار و چاره‌سه‌ری سیاسی تێدا فه‌رامۆشكراوه ".
داوایكرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ئه‌رك و به‌رپرسیاریەتی خۆیان كاری جیددی بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌م جه‌نگه به‌ربڵاوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە