بەپەلە ... شاندێکی پلە بەرزی ئەرتەشی ئەمریکا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد

بەپەلە   ...    شاندێکی پلە بەرزی ئەرتەشی ئەمریکا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد

پەیامی کورد    ...   شاندێکی باڵا و پلە بەرزی ئەرتەشی ئەمریکا ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٧ی ٢٠١٩ شاندێکی پلە بەرزی سەربازی ئەرتەشی ئەمریکا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەڕێوبەرایەنی هێزەکانی سووریا ی دیمۆکراتیک کۆبوونەوە .

لەو سەردانەدا ژنڕاڵ کێنت مەککینز و هەروەها ویلیام ڕۆبیۆک لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە موزڵووم کۆبانی و فەرماندەیەکی دیکەی ئەو هێزە بە ناوی نەورۆز ئەحمەد دانیشتوون و سەبارەت بە بیروڕایان ئاڵۆگۆڕی زانیاریان کردووە .

ئەو سەردانەی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە جەیمز جیفری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئێستا لە تورکیایە و بڕیارە سەبارەت بە درووستکردنی هەرێمێکی ئارام لە سەر سنووری ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان لەگەڵ تورکیا دانووستاندن بکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە