پەیامی کورد ... ترامپ لە دواهەمین ووتاری خۆیدا ڕایگەیاند : پاریزگاری کردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر شانی ئێرانە نە ئەمریکا .
هەروەها ڕایدەگەێنێت ئێمە پاسەوانی لە ناوچەگەلێک دەکەین ، ئێمە کارێک دەکەین کە ووڵاتانی دیکە دەبێ ئەنجامی بدەن ئێمە کارێک دەکەین کە لە ڕاستی و درووستی دا ئەورووپا دەبێ ئەنجامی بدات ، ئێران دەبێ ئەنجامی بدات ، عێراق ، تورکیا و سووریا دەبێ ئەنجامی بدات .
ئێمە پۆلیسی خەڵکی دیکە نین لە ڕاستیدا دەبێ ئێران ئاگاداری ئەو ناوچەیە بێت نە ئەمریکا .
لێرەوە بە ڕاشکاوانە ڕایدەگەینین وەکوو مالپەڕی " پەیامی کورد " موژدەتان پێ دەدەین ئەمریکا ئەوەندە بچووک و بێ هێز نییە کە نەتوانێ دۆصێک کە قازانجی میلیارەها دۆلاری تێدایە وەها بە ئاسانی بۆ ووڵاتێکی وەکوو تورکیا و ئێرانی بە جێ بهێڵێت لێردەدا جێگای ئاماژەی گرینگە زۆر دەمێکی درێژ نیە بەڵکوو کورتە کە ئەمریکا چەندین هۆشداری جیددی دایە ئەورووپا کە ئەگەر ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا نەگاتە ڕێکەوتن لە سەر گەمارۆوەکانی سەر ئێران ئەوە هەموو ئەو داعشیانەی کە دەست بەسەرن لە لایەن هیزە کوردییەکانەوە هەموویان دەکاتە بەڵای سەری ئەورووپا و بە گشتی هەموو ناوجەکە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەگەر باش تێ بگەین ئەمە دەگەێنیت کە ئەمریکا ئەورووپا و بە تایبەتی تورکیای خستە ناو داوێکی دوور و درێژ و چاڵێک لە بن نەکراو کە دەبێ لەم ناوەندەدا ئەورووپا بکەوێتە شەڕی تورکیاوە لە دژی ئەو چەکدارە داعشیانە و هەروەها ئەمریکا بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە یەک پاکێج بۆ ئەوەی بڕیار لە سەر چارەنووسی تورکیا و ئێران بدەن ئەم سێناریۆیەی خستە ڕوو ، هەروەها ئەمریکا مەبەستی دژایەتی و لە ناو بردنی کورد بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان نییە بەڵکوو تکایە باش تێبگەن ئێمە بە هەزارن کوردی خاوەن هەست و بەزەیی بۆ خاک و نیشتمان دیسانەوەی ڕایدەگەینین کە دەبێ بە خۆماندا بچینەوە ئەمریکاش جارێکی دیکە بە زمانێکی دیکە پێمان دەڵی یەکگرتوو بن وەکوو ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پشت بە هێز و تواناکانی خۆتان ببەستن چوونکە لە ڕاستی ئێوە لەو ناوچەیە دەژین نە وەک ئەمریکا جا با بێت و قازانجی منیشی تێدا بێت بەڵام سەربەرز و ئازا و باوەڕتان بە خۆتان هەبێ کە ئێوە لە خاکی خۆتان بۆ داهاتووی ووڵاتێک تێ دەکۆشن نە وەک بۆ ئەمریکا و وولاتانی دیکە با پاڵپشتی ئێوەش بین بەڵام هێزی ئێوە بۆ ئێوەیە جا ئیتر شتی زۆر لەمانە زیاتر کە دەبێ بە تێر و تەسەلی بۆتانی شێ بکەینەوە . لە نووسینێکی تایبەتدا شی کردنەوەی تەواوی ئەم ووتارەتان پی ڕادەگەینین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە