بەپەلە ... ئیسرائیل بە توندی هیرشی کردە سەر بنکەکانی سوپای پاسداران لە سووریا

بەپەلە ... ئیسرائیل بە توندی هیرشی کردە سەر بنکەکانی سوپای پاسداران لە سووریا

سوپای پاسداران لە حاڵی لە ناوچوونی بەرەبەرەیە لە بێدەنگییەکی مەرگباردا ، لە ڕێگای ئێسرائیلەوە !

بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ ئێوارە  ڕۆژی دووشەممە بە کاتی دیمەشق ، ئیسرائیل زۆربەی بنکەکانی سوپای پاسدارنی لە ناوچەکانی " حۆمس ، حەما ، و لازێقیە بە تووندی مووشەک باران کرد .

بە ووتەی شاهێدانی ئەم ڕووداوانە کە لە ڕاگەێندراوەکانی عەرەبی هاتووە دەڵێن : هێزی ئەم هێرشانە بە ڕادەیەک زۆر بووە کە بە هیچ شێوەیەک زیندوو مانی تەنانەت یەک کەسیش لە هێزەکانی بنکەی سوپا لە حۆمەیمیم جێگای باوەڕ نییە . لە حاڵێکدا کە سەرچاوەکانی هەواڵی عەرەبی کوژرانی هێزەکانی سوپای پاسداران ڕادەگەێنن بەڵام سوپا بێ دەنگی تەوای هەڵبژاردووە و باس لە لەناوچوونی ئەم کەسانە ناکات .

ئەم هێرشانە لە حاڵێکدایە کە بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا ، ٧ هەزار ئەندامی سوپای قودسی ئێران لە دەوروبەری پارێزگای ئێدلیب وا بڕیار بوو پاشەکشە بکەن . ئەم هێرشانە چەند کاتژمێر دوا ئەوە بوو کە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی قسەاکنی پێشووتری خۆی ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی سوپا لە ئۆپراسیۆنی ئێدلیبدا بەشداری ناکات .

بە پێی دوایین زانیاریەکان تاکوو ئێستا ئیسرائیل ٢٠٥ بنکەی سەربازی سوپای قودسی لە سووریا کردوەتە ئامانج و تەنانەت بچوکترین بەرەنگاربوونەوەیەکی لە لایەن ئێرانەوە بەدی نەکراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە