پەیامی کورد ... رۆژنامه‌ى ئیندیپێندێنتى به‌ریتانى ئاشكرایكرد، پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عیراق له ٢٥ى ئه‌م مانگه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرتێكیدا، كه له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه عادل عه‌بدولمه‌هدى بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات.
هه‌فته‌ى رابردوو عادل عه‌بدۆلمه‌هدی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كانی سائیرون و فه‌تح تاووتوێ كردووه و نوێنه‌رى ئه‌و فراكسیۆنانه بیرۆكه‌كه‌یان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه‌و چالاكوانان سورن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان، كه له‌وانه‌یه ببێته‌هۆى خستنى ته‌واوى سیستمى سیاسى.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، واده‌رده‌كه‌وێت سائیرون و فه‌تح ده‌ستیان له بیرۆكه‌ى هێشتنه‌وه‌ی عادل عهبدۆلمەهدی به‌ردابێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌س بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران، بۆیه ئه‌مجاره بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه زۆر جیدییه ، به‌تایبه‌تى كه ناوى سه‌رۆكوه‌زیران لكێنراوه به سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌رانه‌وه.
به‌پێى راپۆرتی ئەو رۆژنامه به‌ریتانییه ، له‌م قۆناغه‌دا عادل عه‌بدۆلمه‌هدى هیچ پشتگیرییه‌كى سیاسى نه‌ماوه و له‌ئێستادا بژارده‌ى مانه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ده‌ستی خودی ئەودایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە