بەپەلە ... تەقینەوەیەکی لە ڕادەبەدەر بەهێز بەیرووت پایتەختی لۆبنانی هەژاند + ڤیدیۆ

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەپەلە     ...    تەقینەوەیەکی لە ڕادەبەدەر بەهێز بەیرووت پایتەختی لۆبنانی هەژاند   + ڤیدیۆ

پەیامی کورد      ...    تەقینەوەیەکی لە ڕادەبەدەر بەهێز بەیرووت پایتەختی لۆبنانی هەژاند   + ڤیدیۆ

کەناڵی تەلەفزیۆنی المنار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی ڕایانگەیاند تەقینەوەیەک لە ئەنباری ژمارە ١٢ لە بەندەری بەیرووت پایتەختی لۆبنان ڕوویداوە کە هۆکاری ئەم ئاگرگرتن و تەقینەوەیە مەواددی یاری ئاگرین ڕاگەێندراوە 

بە پێی زانیارییەکان وەزیری تەندرووستی لۆبنان پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ لە تەقینەوە ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی بەهێز بووە نەک یاری ئاگرین و ژمارەیەکی زۆر بەرچاو خەڵک کوژراو بریندار بوونە 

هەروەها بە پێی هەواڵی المیادین ژمارەی برینداران بە سەدان کەس ڕاگەیندراوە و ڕاپۆرت دراوە کە شووشەی زۆربەی باڵاخانەکان لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە داڕووخاوە و شکاون 

یەکێک لە شا‌هێدانی ڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوە ووتوویەتی کە سەرەتا تەقینەوەیەکی بچووک بووە و دواتر تەقینەوەکە بووەتە تەقینەوەیەکی زۆر گەورە .

ئەرتەشی لۆبنان و هێزەکان و هەموو تواناکان بۆ مەهار کردنی ڕووداوە کە ڕەوانی شوێنی ڕووداوەکە کراون و ژمارەیەکی زۆر ئامبۆلانس بۆ گواستنەوەی برینداران لە ناوچەکە لە ئامادەباشی تەواو دان 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە