پەیامی کورد ... ترامپ بەیاننامەیەکی بۆ ڕاگەیاندنی شەڕی نەخوازراو لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند
چەند کاتژمێر پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ لە دانیشتنێکی میدیایی دا جەختی کردەوە لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە :
بەرپرسیاریەتی هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە و قازانجەکانی ئەمریکا لە عێراق ، لە سەر شانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانە " ئەمە هۆشدارییەکی جیددییە "
هەندێک لە تێرۆریستەکان بە دوای کەڵک وەرگرتن لە دۆخی ئێستای کۆرۆنان بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئێمە ئەو ئیزنەیان پێ نادەین .
ئێمە هەندێک زانیاریمان لە بەردەستە لە نیشان دەدات هیزەکانی بن کۆنترۆڵی ئێران بە نیازی خرابکاری گەورەن لە عێراق، ئێمە ئێوەشمان لە ژێر چاودێری گرتووە و بە ئێوە هۆشداری جیددی دەدەین .
ئێرانییەکان بە نیازن ووتووێژمان لەگەڵ بکەن بەڵام نازانن چۆن ! ئەوان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدان . جان کەری وەزیری دەرەوەی پێشووی کاتی ئۆباما بەوان " ڕژیمی ئێران " ڕاوێژکارییەکی هەڵە و خراپی داوە
هەروەها کاردانەوەی ئێمە بۆ لایەنەکەی دیکە لە عێراق زۆر دڵتەزێن دەبێت . لەوێ خاوەنی هێزێکی ئاسمانی زۆر گەورەین و بنکەی ئاسمانی ئێمە هەروەها لەوێ بەردەوام چالاکە . ئێران کێشە و گرفتی زۆری هەیە و پێویستی بە کێشەی زیاتر نییە ...
هەروەها واشنیتۆن لە هەر دۆخێکدا ڕێگای بە ئێران نادات دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە