پەیامی کورد ... بۆ یەکەم جارە بەرهەم ساڵح هێرشەکانی تورکیا ئیدانە دەکات بە داگیرکاری ناوی دەبات ئەویش دوای ڕێکەوتنە ژێر بە ژێرەکانی لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا
بەرهەم ساڵح بە ئامانج گرتنی ناوچەی سیدەکانی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ سێشەممە کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەکانی تورکیاوە بە تووندی مەحکووم دەکات .
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم ، سەرۆککۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە پێشێلکاری و داگیرکارییە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکاری مەترسیداری حاکمییەت و سەروەری عێڕاق هەژمار دەکرێت
بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆماری عێراق داوا لە ئانکارا دەکات هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی کە دەتوانێ ببێتە هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵات ڕابگرێت .
بەرهەم ساڵح هەروەها ووتی : ئێمە داواکاری ڕاگرتنی بەپەلەی ئەم داگیرکارییانە و دانیشتنین لە سەر مێزی ووتووێژ و لێکتێگەیشتن بە ئامانجی چارەسەری کێشەکانی سنووری لە نێوان هەر دوو ووڵاتی درواسێ لە ڕێگای ڕێکارگەل و مێکانیزمگەلی ئاشتیانە لە ڕاستای پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری لەم ناوچەیەیەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە