پەیامی کورد ... بانکی ڕافیدەین لە سەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریکی نوێ دەردەکات
بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی عێراق بانکەکەیان ژورێکی تایبەتی بۆ راییکردنی مامەڵەی وەبەرهێنەران لەماوەیەکی کورت و دوور لە رۆتین پێکهێناوە و لەرێگەی پێدانی قەرزیش پشتیوانی لەپەرەپێدانی وەبەرهێنانی نیشتیمانی دەکەن.
بانکی رافیدەین لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک بەشێک لەهەوڵی بانکی بۆ پشتیوانکردن لە ئابووری نیشتیمانی و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی عێراق بانکەکەیان بڕیاریداوە پڕۆژەیەک بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان رابگەیەنێت.
ئەوەش هاتوە، پڕۆژەکە بریتی دەبێت لەئاسانکاریکردنی تەواو بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەران و راییکردنی کارەکانیان لەکەمترین ماوەدا، بەشێوازێک کەدوربێت لە رۆتین و رێکاری ناپێویست.
بانکی رافیدەین ئەوەشی خستوەتەڕو، ژوورێکی هەماهەنگی لەسەرجەم بەشەکان پێکهێنراوە و ئەرکی ئەو ژوورە داییکردنی مامەڵەی وەبەرهێنەر و پێدانی قەرزە بەمەبەستی دەستپێکردنی پڕۆژەکە بەئاسانترین شێواز و کەمترین ماوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە