پەیامی کورد... کابینەی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات
دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرکۆماری تورکیا لە ٢٨ی ئایاردا و راگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەت، ئەمڕۆ کابینەی نوێ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات.
بڕیارە کاتژمێر سێی دوانیوەرۆی کابینەی نوێی حکوومەت لە کۆشکی کۆماری و بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان کۆببێتەوە.
جێی باسە لە کۆبوونەوەکەدا پێکدادانەکانی ناوچەکە، ئەو هەنگاوانەی لە بواری ئابووریدا دەگیرێنەبەر، نەخشەرێگای ئایندە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوور، تاوتوێ دەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە