پەیامی کورد ... بەڵێنی ووتەبێژە نوێیەکەی کۆشکی سپی چییە ؟؟؟
ووتەبێژە نوێیەکەی كۆشكی سپی دەستبەكاربوو و یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و بەڵێن بە رۆژنامەنوسان دەدات هەرگیز درۆ نەكات.
كەیلی مەكئینانی، پێش ئەوەی ببێتە ووتەبێژی كۆشكی سپی، سكرتێری رۆژنامەوانی كەمپەینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ بوو، شەوی رابردوو یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەكوو ووتەبێژی كۆشكی سپی ئەنجامدا و تێیدا جەختی لەوەكردەوە لە پۆستە نوێیەكەیدا وەكو وتەبێژێكی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، هەرگیز درۆ ناكات و بە دیاریكراوی بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند : "بەڵێنتان پێدەدەم، هیچ كات درۆتان لەگەڵدا ناكەم".
دەیان ساڵە كۆشكی سپی ئەمریكا كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ووتەبێژەكانی هەیە، بەڵام دۆناڵد ترامپ زیاتر لە ساڵێكە ئەو كۆنفرانسانەی راگرت و خۆی راستەوخۆ قسەی بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاكان دەكرد، لەوبارەیەوە ژمارەی پێوانەیی تۆماركردبوو و زۆریش دەكەوتە گرفت و ئاڵۆزییەوە لەگەڵ میدیاكاران، بۆیە دووبارە بڕیاری دا ئەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییانەی ووتەبێژانی كۆشكی سپی دەستپێبكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە