پەیامی کورد... بانكی ناوەندی عێراق: یەدەگی دراوی بیانی بۆ 113 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بە کۆمەڵێک دەرفەت و ئاڵنگاریی بەردەم ئابوری عێراق کرد، هاوکات ڕایگەیاند، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکان بۆ نزیکەی 70 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها قەبارەی یەدەگی دەرەکیش بۆ 113 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، لە وتارێکدا لە میانی کۆنفرانسی شەشەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دارایی و خزمەتگوزارییەکانی بانکی، ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق ڕۆڵی بنەڕەتی هەیە لە سەقامگیری دارایی و ئابووری، ئەمساڵ شایەتی گۆڕانکاری زۆر بوو بۆ بەشداریکردن لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا.
خەلەف ئاماژەی بەوەشکرد، "دەرفەتێکی زۆر بۆ ئابووری عێراق و بانکی ناوەندی و سەرجەم وەزارەتەکان و کەرتی تایبەت هەیە، لەوانە گەشەی بەرهەمی گشتی ناوخۆ و گەیشتن بە زیادەیەک لە یاسای بودجەی گشتی کە کاریگەریی نرخی نەوتی جیهانی لەسەرە، هەروەها زیادبوونی قەبارەی وەبەرهێنان و قەرز بەگشتی، هەروەها زیادبوونی یەدەگی بیانی بۆ 113 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەم دەرفەتانە، ئاستەنگ هەیە، لەوانە پەسەندکردنی یاسای بودجە بە قەبارەیەکی زۆر گەورە، کە تێیدا خەرجییە گشتیەکان دەگاتە ١٩٨ ملیار، وەک ئەوەی بۆ ئەمساڵ پلانی بۆ دانراوە، هەروەها بە کورتهێنانی دارایی کە دەگاتە ٦٤ ترلیۆن دینار، ئەمەش خۆی لە خۆیدا نوێنەرایەتی تەحەدایەکە بۆ ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق بە تایبەتی.
ئهو بهرپرسهی بانكی ناوهندی، باسیلهوهكرد ئاڵنگارییهكی دیكه هەیە، ئەویش زیادبوونی قەرزی ناوخۆیە، کە نزیکەی 70 ترلیۆن دینار بوو، ئەمەش ئاڵنگارییهی بۆ دەسەڵاتی دراو، هەروەها دەسەڵاتی دارایی لە میکانیزمی بەڕێوەبردنی ئەم قەرزەدا". چونکە فشارێکی گەورە دەکات لەسەر ئامرازە جیاوازەکانی سیاسەتی دراو."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە