بانكی نێودەوڵەتی: 184 ملیۆن كەس لە جیهاندا كۆچبەرن

بانكی نێودەوڵەتی: 184 ملیۆن كەس لە جیهاندا كۆچبەرن

پەیامی کورد... بانكی نێودەوڵەتی: 184 ملیۆن كەس لە جیهاندا كۆچبەرن

بانكی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت،"184 ملیۆن كەس لە جیهاندا كۆچبەرن، (2.3) كۆی دانیشتوان پێكدەهێنن،هەروەها 27 ملیۆنیان پەنابەرن، 50 هەزار پەنابەر لەكاتی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە".

بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆڕتی بانكی نێودەوڵەتی، نزیكەی (43%) كۆچبەرانی جیهان، كە ژمارەیان (52) ملیۆن كەسە، كۆچبەرن به‌هۆكاری ئابوریی، (27) ملیۆن پەنابەر، لەو وڵاتانەی داهاتیان نزمە یاخود مامناوەندە، شوێنی خۆیان بەجێهێشتووە، كە بەپلەی سەرەكی گەڕانە بەدوای كار یاخود كۆبونەوەی خێزان یان بەدەستهێنانی پارێزراوی نێودەوڵەتیی.

ئاماژە بەوەشدراوە،" كۆی ژمارەی كۆچبەران لە سەرانسەری جیهان دەگاتە نزیكەی (184) ملیۆن كەس، كە نزیكەی (2.3) دانیشتوانی گۆی زەوی پێكدەهێنن،نزیكەی (40%) كە دەگاتە (64) ملیۆن كەس بە هۆكاری ئابوری و (10) ملیۆن پەنابەرن لەو وڵاتانەی داهاتیان بەرزەو ئەندامن لەڕێكخراوی هاوكاری و گەشەپێدانی ئابوریی، ئەو ژمارەیە (11) ملیۆن هاوڵاتی یەكێتی ئەوروپا دەگرێتەوە كە لەوڵاتانی تر دەژین, لەگەڵ بەدەستهێنانی مافی مانەوە بەشێوەیەكی فراوان".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕێژەی ئەو كۆچبەرانەی كە لەوڵاتانی هاریكاری كەنداو دەژین، گەیشتووەتە نزیكەی (31) ملیۆن كەس بەهۆكاری ئابوری، كە دەگاتە (17%) ژمارەی كۆچبەران لەسەر ئاستی جیهان، سەرجەم كۆچبەرانی وڵاتانی هاریكاری كەنداو، كرێكاری كاتین و ڤیزای مانەوەیان هەیە كە شیاوی تازەكردنەوەیە، ژمارەیان دەگاتە نزیكەی نیوەی ژمارەی دانیشتوانی كەنداو.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتی،"گۆڕانكاری كەشوهەوا دەبێتە هۆی زیادبونی پاڵنەری كۆچی ئابوریی، (40%) ژمارەی دانیشتوانی جیهان (3.5) ملیار كەس، لەو ناوچانە دەژین كە بەتوندی ڕووبەڕووی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بوونەتەوە".

هەروەها هاتووە،"لە ساڵی (2014)وە، نزیكەی (50) هەزار كەس لەكاتی هەوڵدانیان بۆ كۆچی نایاسایی, گیانیان لەدەستداوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە