پەیامی کورد ... بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنانی مۆدێلینگ لە مەدینە هەرا دەنێتەوە .
بە پێی هەواڵیک القدس العزبی بڵاوی کردەوە : بڕیاری عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی دەرکردنی فەرمانی ئیزنی وەرگرتنی وێنە لە ژنانی مۆدێلینگی جیهان لە یەکێک لە ناوجەکانی مەدینەی پیرۆز بە ئامانجی بەرهەم هێنانی تیزیرگەلی ڕیکلام ، بە ڕادەیەکی بەرچاو ڕەخنە و هەرای بە دوای خۆیدا هیناوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی ئیزنیان بە گۆڤاری بەناوبانگی فەشێن " ڤۆگ " داوە بە مەبەستی درووست کردنی تیزرگەلی ڕیکلام بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە مۆدێلگەلی ژنانە لە یەکێک لە ناوچەکانی مەدینەی پیرۆز وێنە بگرن .
هەر بەم بۆنەوە ، نۆسخەی عەرەبی گۆڤاری مۆد و فەشێن ی " ڤۆگ " کە بنکەی ناوەندییەکەی لە ئەمریکایە ، وێنەگەلێک نەشیاوی لە ئامادەبوونی مۆدێلگەلی بەناوبانگی ژنان کە خەریکی ڕیکلام بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکییە لە مەدینەی پیرۆز دا ، بڵاو کردووەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم وێنانەدا ژنانی کۆدێلینگ ی بەناوبانگی جیهان بە دەرکەوتنێکی نەشیاو و زۆر بیزارکەر دەبینرێن کە لەگەڵ پیرۆزییەکانی شاری مەدینە هیچ جۆرە یەکگرتنەوە و تێکەڵییەکیان نییە

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە