پەیامی کورد ... بەرپرسانی ئەمریکی بە هۆی تاوانبار کردنی چین لە کۆرۆنا گەمارۆ دەدرێن
میدیاکان : چین بە هۆی ئەو تۆمەتانەی دەربارەی کۆرۆناوە لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکییەوە دراوەتە پاڵیان گەمارۆدانی ئەو بەرپرسانەیان گرتووەتە بەرچاو .
بە پێی ڕپۆرتێک ، گلۆباڵ تایمز بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلێک نووسی : چین لە ڕوانینی ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە سەربارەت بە دەستێوەردانی پێکەن لە بڵاوکردنەوە و تووشکردنی ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر ناڕازییە و لە بیری ئەوەدان جەزاگەلێکی تۆڵەسەندنەوە لە دژی کەسایەتی ، ڕێکخراوەکان و بەرپرسانی ئەم ووڵاتە لە بەر چاو بگرن .
پێشتر لیندسی گراهام سێناتۆری کۆماری خوازەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە پڕۆژە یاسایەکیان لە بەرامبەر بەرپرسایەتی ڤیرووسی کۆرۆناوە دەربارەی جەزاگەلێک لە دژی چین بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا هەناردووە و داوایان لە سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ کردووە لە ئەگەری ڕادەست نەکردنی ڕاپۆرتی تەواوی چین دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە بدرێتە مەجلێسی سێنا . لەم پڕۆژەیە دا ٨ سێناتۆری دیکە پشیتوانی و پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاند .
لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه، كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر چیندا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه.
له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی لیندسی گراهام-ی له‌به‌رده‌سته و خه‌ریكی تاوتوێكردنییه‌تی، كه په‌یوه‌ندیی به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر چین هه‌یه ، به پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ڤیرووسی كۆرۆنا له‌و ووڵاته سه‌ری هه‌ڵداوه.
ترامپ ووتی "رێزی لیندسی گراهام ده‌گرم و به دڵنیاییه‌وه سه‌یری پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كه‌م".
واشینتۆن به‌رده‌وام چین تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هۆكار بووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ڤیرووسه‌كه‌وه له ئه‌مریكا و ووڵاتانی جیهان شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌كین ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە