پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ئێرانی: ئەمریکا هوشداری توندی بە ئێران داوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند کە له باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، واشنتۆن په‌یامێكی توندی بە وڵاتەکەی داوە.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به میداكانی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، كه واشنتتۆن له په‌یامێكی تونددا بۆ تاران باسی له‌وه‌كردووه، كه قبوڵی ناكه‌ن ئێران ده‌ستوه‌ربداته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
وتیشی، ئێران به هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا نه‌كردووه.
پێشتر جۆن راتكلیف به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ئێرانی به‌وه تۆمه‌تباركردبوو، كه له رێگه‌ی ناردنی ئیمه‌یلی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته بكات.
بەم هۆیەشوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته باڵیۆزی سویسرای لە تاران وەکوو پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا لە وڵاتەکەی بانگ کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە