بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

پەیامی کورد... بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی ڕژێمی گەندەڵی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە سێدارە لەبەردەم بینای دادگای ئینقلابی ڕژێم لە کەرەج، چالاکانی بوارەکانی مافی ژنان لە مەریوان و لەبەردەم بینای دادگای ئەو شارە، مامۆستایانی خانەنشینکراوی ئەراک لەبەردەم بینای پەروەردە وبارهێنانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی گوندی "مەرغەملک" سەر بە شەهری کورد لەبەردەم دادگای لاران، کۆمەڵێک لە فەڕاش قوتابخانەکانی شارەکانی بێهاباد و کرماشان لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی شارەکانیان و کرێکارانی کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی ئەردستان لەبەردەم بینای ئیدارەی کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە