باشترین و خراپترین پاسپۆرتی جیهان دیاریكرا

باشترین و خراپترین پاسپۆرتی جیهان دیاریكرا

پەیامی کورد... باشترین و خراپترین پاسپۆرتی جیهان دیاریكرا

بەپێی ماڵپەڕی Henley Passport بۆ پێنجەم ساڵ پاسپۆرتی وڵاتی ژاپۆن کە رێگە بە هەڵگرانی دەدات بەبێ ڤیزە بچنە ١٩٣ وڵاتی جیهانەوە باشترین پاسپۆرتی جیهانە و سەنگافورە و کۆریای باشوریش لە پلەی دووەمدا دێن و پاسپۆرتی ئەفغانستانیش خراپترین پاسپۆرتی جیهانە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی Henley Passport تایبەت بە هەڵسەنگاندان و پۆلێنکردنی پاسپۆرەتەکانی جیهان ئاشكرای كردووە : بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان پاسپۆرتی ژاپۆنی دەبێت.

راشیگەیاندووە: پاسپۆرتی ژاپۆنی رێگە بە هەڵگرانی دەدات گەشت بۆ ١٩٣ وڵات بکەن بەبێ ڤیزە بەڵام ساڵانی رابردودا و بەبێ رێگرییە تەندروستییەکانی کۆرۆنا ژاپۆنییەکان زۆر گەشتیان نەکردووە و پاسپۆرتیان بەکارنەهێناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە پاسپۆرتی وڵاتانی سەنگافورە و کۆریای باشور لە پلەی دووهەمدان و دواتریش پاسپۆرتەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا دێن و پاسپۆرتی ئەمریکیش یەکێکە لە باشترین ٢٢ پاسپۆرتی جیهان و رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بەبێ ڤیزا بۆ ١١٨ وڵات گەشت بکەن.

هەڵگرانی پاسپۆرتی روسیاش دەتوانن گەشت بۆ ١١٨ وڵاتی جیهان بکەن بەبێ ڤیزا و هاوڵاتیانی چینیش دەتوانن بۆ ٨٠ وڵات بڕۆن.

هەروەها لەبارەی خراپترین جۆری پاسپۆرتیشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، خراپترین پاسپۆرت هی ئەفغانستانە و بەبێ ڤیزا و بە بەکارهێنانی پاسپۆرتەکانی تەنها دەتوانن گەشت بۆ ٢٧ وڵات بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە