بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان ئێران دوو کەسی لەسێدارە دا

بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان ئێران دوو کەسی لەسێدارە دا

پەیامی کورد... بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان ئێران دوو کەسی لەسێدارە دا


دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تی به‌ ئایینی و پێغه‌مبه‌ر و سووتاندنی قورئان، پێشتر له‌لایه‌ن دادگی ئێرانه‌وه‌ سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووبوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سزاكه‌ش جێبه‌جێ كرا.

ئبەپێی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/5/2023، میدیاكانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

دادگا باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌، كه‌ مێهرداد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا "سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی و ئیسلامی دەکرد" و هەروەها قورئانیشی "سووتاندبوو". هەروەها لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە "ارتداد فتری - هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ ئایینی خۆی‌" تۆمەتبار کرا.

لە دۆسیەی فەزلی زارێدا، سیستەمی دادوەریی ئێران، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو "سووکایەتی"ی بە پێغەمبەر و "پیرۆزییە ئایینییەکان" کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە