پەیامی کورد ... بۆچی تەنیا دوژمنەکانی ئەمریکا زیاترین مەترسی کۆرۆنا یان لە سەرە ؟
سەرەڕای هەموو قسە و قسەڵۆکەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران بەڵام خاڵی گرینگ لێردەدایە کە بۆچی تەنیا دوژمنە سەرەکییەکانی ئەمریکا وەکوو چین و ئێران ئەمڕۆ بە شێوەی فیزیکی و ڕەوانی لەگەڵ ئەم ڤیرووسەدا بەرەوڕوو دەبنەوە ؟؟
لێرەدا پرسیارێک هەیە ئایا لەوانەیە بەم زووانە شاهێدی ئەوە بین کە ئەم ڤیرووسە بگاتە ووڵاتانی دیکە کە دوژمنداری یان لەگەڵ ئەمریکا هەیە ؟
ئەم بابەتە کاتێک زیاتر خۆی نیشان دەدات کە دەبینین ڤیرووسەکە لە زۆربەی ووڵاتاندا بڵاو بووەتەوە بەڵام ئامارێکی بەرچاو لە تووشبووانی ئەمریکی و هاوپەیمانەکان بەم ڤیرووسە بوونی نییە بە تایبەتی کە وەکوو نموونە ژمارەی ئەو چینییانەی کە سەفەری ئەمریکا دەکەن و لە لایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی کە سەفەری چین دەکەن زۆر زیاترە لە ژمارەی هاوولاتیانی ئێران و چینی کە لە نێوان ئێران و چین دا لە هاتن و چوون دان .
جگە لەمانە دەبێ ئاگاداری ئەمە بین کە شاری ڤۆهان نزیکەی دوو بۆ سێ مانگ پێس ئەم ڕووداوە شاهێدی ئامادەبوونی سەدان سەربازی ئەمریکی بووە بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی شەڕی بیۆلۆژیکی لەم شارەدا و هەزاران هاووڵاتی ئەمریکی وەک هەمیشە هاتن و چوونی شاری ڤۆهان یان دەکرد و هەیان بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم لە ئێرانیان هاتن و چوونی ئەم شارەیان کردووە .
لە بواری لێکدانەوەوە دەبێ لە حاڵی ئێستادا ژمارەیەکی زیاتر لە ئەمریکییەکانی بەم ڤیرووسە تووش ببوانایە بەڵام دەبینین کە ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی کە بەم ڤیرووسە تووش بوونە زۆر کەمە و لە دواهەمین لێدوانی خۆیدا دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا تووڕەیی خۆی لە گەڕانەوەی ئەوانەی بەم ڤیرووسە تووش بوونە بۆ ناو خاکی ووڵاتەکەی دەربڕی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە