پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریکا له عێراق لهبارهی هێرشی گروپە تیرۆرستییەکان داوایهك له عێراق دهكات
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایدهگهیهنێت، ئەو هێرشانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەکرێتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وەک هێرش بۆ سەر خاکی عێراق هەژمار دەکرێت و پێویستە بە زوترن کات رابگیرێن.
ڕۆژی سێ شهممه 26_ی كانونی یهكهم_ی 2023 ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا پێشەنگی کارەکانی بەخشیوە بە پاراستنی ئەو ئەمریکییانەی لە ناوچە مەترسیدارەکان خزمەت دەکەن.
باسی لهوهش كردووه، هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، وەک میوانی حکومەتی فیدڕاڵی تەماشا دەکرێن، ئەو هێرشانەشی دەکرێتە سەریان وەک هێرش بۆ سەر عێراق هەژمار دەکرێت، بۆیە پێویستە ئەو هێرشی ئەو گروپە تیرۆرستیانە رابگیرێت.
ئهوهش له كاتێكدایه ڕۆژی دووشهممه گروپێکی چەکداری عێراقی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمب رێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەکە، بەهۆی ئەو هێرشەشەوە ژمارەیەک سەربازی بیانی برینداربون و گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە