پەیامی کورد ... باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا : تەنیا ووڵاتێکی عەرەبی دژی گەڕانەوەی سووریان بۆ یەکیتی عەرەبن .
باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ڕایگەیاند کە هەموو ووڵاتانی عەرەبی جگە لە یەک ووڵات ، ئامادەی گەڕانەوەی سووریایە بۆ یەکیتی عەرەب .
لە ڕاپۆرتێکدا کە هاتووە " پیتێر فۆرد " باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ، ڕۆژی رابردوو لە ووتوووێژێکی تایبەتدا لە ووڵامی پرسێارێک کە ئایا شانسی ئەندام بوونەوەی دیمەشق سەر لە نوێ لە یەکیتی عەرەبدا هەیە ، ڕایگەیاندووە " لەو باوەڕەدام هەموو ووڵاتانی عەرەب لەگەڵ گەڕانەوەی سووریا هاوڕان جگە لە ووڵاتی قەتەر ، کە لە ماوەی ساڵیانێکی زۆردایە پاڵپشتی لە ئێخوان المسلمین ، و کەمپینی جمووجووڵەکانی دژ بە حکومەتی سووریا ڕابەرایەتی دەکات . "
فۆرد لەمبارەوە هۆکاری دژایەتی قەتەری بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ یەکیتی عەرەب ، ڕایگەیاند دەوحە پێداویستییەکانی کەسانی چەکدار لە ئێدلیب جێبەجێ دەکات .
پیتێر فۆرد سەبارەت بە پێگەی سەعوودیە سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا بۆ یەکیتی عەرەب ، جەختی کردەوە عەرەبستانی سەعوودی ، کە بن فشارگەلی زۆر تووندە بە هۆی شەڕ لە یەمەن و بابەتی خاشقجی ، بۆیە ناتوانێ ئیزن بدات کە پەراوێز بخرێت و مەجبوور دەبێت بە دوای دۆستانی نوێ لە دیمەشق دا بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە