باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەکابوڵ داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیانی دەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەکابوڵ داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیانی دەكات

پەیامی کورد … باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەکابوڵ داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیانی دەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە، داوا لەهاوڵاتیانی وڵاتەکەیان دەکەن لەم کاتەدا سەردانی فڕۆکەخانەی کابوڵ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.

لەرێگەی فڕۆکەخانەی حامد کارزای نێودەوڵەتی گەشتی دەرەوەی وڵات مەکەن

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان داوای لەسەرجەم هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردوە لەم کاتەدا لەرێگەی فڕۆکەخانەی حامد کارزای نێودەوڵەتی گەشتی دەرەوەی وڵات نەکەن.

لە 13ی ئەم مانگەوە هێزێکی سوپای ئەمریکا گەیشتوەتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە و بردنەدەرەوەی کارمەندانی دیپلۆماسی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

لای خۆیەوە نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە:"هەر هێزێک بەزەبری چەک بگاتە دەسەڵات شەرعی نیە و داوا دەکەن تاڵیبان پابەندی رێککەوتنی دەوحە بێت".

شایەنی باسە لەئێوارەی 15ی ئابەوە هەموو خاکی ئەفغانستان بەشێوەیەکی کرداری کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی تاڵیبان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ئەفغانستان مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، سەرکردەکانی بزوتنەوەکەش دەڵێن هەموو باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرکردەکانی پێشوی وڵات دڵنیادەکەنەوە کە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە