بە بڕیارێکی گرینگ " Jica " ی ژاپۆنی سیستەمی ئاوەڕۆی هەولێر دەگۆڕێت

بە بڕیارێکی گرینگ " Jica " ی ژاپۆنی سیستەمی ئاوەڕۆی هەولێر دەگۆڕێت

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕێگای ئاژانسی " Jica " ژاپۆنییەوە بەشێك لە ئاوەڕۆی هەولێر دەفن دەكرێت و دووبارە سوود لە ئاوەكەی وەردەگیرێتەوە.

مەسعوود كاڕەش، بەرێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، ڕایگەیاند: "لە ڕێگای قەرزێكەوە كە ئاژانسی " Jica " ژاپۆنی بە حكوومەتی عێراقی داوە.  لە 10% ئاوەڕۆی هەولێر دەفن دەكرێت و ئاوەكەی دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەی سوێری و دووبارە سوود لە ئاوەكە وەردەگیرێتەوە."

بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕاشیگەیاند: "تێچووی گشتی پرۆژەكە نزیكەی (300) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەبێت. پرۆژەكەش بە شێوەیەكی سەردەمیانە دەبێت، كە تێیدا جگە لە ئاوی ماڵان، ئاو و پاشەڕۆی (گەرماو و توالێت )یشی تێكەڵ دەكرێت و لە ڕێگای بۆڕییەكەوە دەنێردرێتە دەرەوەی هەولێر و دواتریش دەپاڵێورێت و خاوێن دەكرێتەوە. دەتوانرێت ئاوەكە بەكار بهێنرێت بۆ كشتوكاڵ، یان ئاودانی دارەكانی سەرشەقام."

مەسعوود كاڕەش ئاماژەی بەوەش دا: "قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە لە هەریەكە لە گەڕەكەكانی نەورۆز و نیشتمان دەست پێ دەكات. بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی حكوومەتی عێراقین كە پارەكە بنێرن و دەست بە كارەكان بكەین."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە