پیلۆسی سەردانی کیێڤ-ی کرد و لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەوە

پیلۆسی سەردانی کیێڤ-ی کرد و لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەوە

پەیامی کورد... پیلۆسی سەردانی کیێڤ-ی کرد و لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەوە

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی لە کیێڤ کۆبوویەوە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زێلێنسکی سەردانەکەی بە گرنگ زانیوە، تێیدا هاتووە: "سوپاسگوزاری ئەو ئاماژەیەتانم. ئەمە ئاماژەی پشتیوانی بەهێزی گەلی ئەمریکا، کۆنگرێس و دوو پارتەکەی ئەمریکایە بۆ ئۆکراینا. ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئەمریکا ڕۆڵی سەرکردایەتی دەگێڕێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا لە بەرامبەر ئەو جەنگە هێرشکارییەی ڕووسیا هەڵی گیرساندووە. دەمەوێت سوپاسی ئێوە بکەم بەهۆی داکۆکیکردنتان لە سەروەری و پاراستنی یکپارچەیی خاکی ئۆکراینا".

زێلێنسکی سەرنجیشی خستە سەر گرنگی داواکارییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بە بڕی ٣٣ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا.

پیلۆسیش ئاماژەی بەوە دا کە ئۆکراینا لە پێناو ئازادیدا قارەمانانە جەنگاوە و تاکوو ئەو جەنگەش بەردەوام بێت ئەمریکا پشتیوانی لە کیێڤ دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا زێلێنسکی بەهۆی ڕۆڵی کەسایەتی پیلۆسی لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا و پشتیوانیکردنی سەروەری، سەربەخۆیی و دیموکراتی لە ئۆکراینا "میدالیای شازادە ئۆڵگا"ی پێشکەشی پیلۆسی کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە