سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و پاشای ئوردۆن شا عەبدۆڵڵا لە ئێوارە خوانێکدا لە کۆشکی تەرابیە چاوپێکەوتنیان کرد . لەم ئێوارەخوانەدا ئەردۆغان شا عەبدۆڵڵا و خێزانەکەی ئەردۆغان ئەمینە ئەردۆغان و هەروەها خێزانی شا عەبدۆڵڵا ڕانیە العەبدۆڵڵا ئامادەبوون .
وێنە ئەم ئێوارەخوانە لە سەر میدیا گشتی و کۆمەڵایەتییەکان ، لە " تویتەر لە لایەن خێزانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " ئەمینە ئەردۆغان " ەوە بڵاوکرایەوە و هەر لەم بڵاوکردنەوەیەدا ئەمینە ئەردۆغان پەیامێکیشی بڵاو کردەوە .
" ئێمە لەگەڵ شای ئوردۆن شا عەبدۆڵڵا و ڕانیە ئەلعەبدۆڵڵا ئێوارە خوانێکی خۆشمان لە ئێستەنبووڵ ڕابوارد . سوپاسی ئەم سەردانە نزیکانەی ئەوان دەکەم
لەم چاوپێکەوتنەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاووش ئۆغلۆ و هەروەها وەزیری ئابووری و بازرگانی ڕۆخسار پێکچان یش ئامادە بوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە