كاترین كۆلۆنا : ئێران و گرووپەكانی دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بە ناسەقامگیرییەكان لە ناوچەكە بهێنن

كاترین كۆلۆنا : ئێران و گرووپەكانی دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بە ناسەقامگیرییەكان لە ناوچەكە بهێنن

پەیامی کورد   ...  كاترین كۆلۆنا : ئێران و گرووپەكانی دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بە ناسەقامگیرییەكان لە ناوچەكە بهێنن

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، داوای ڕاگرتنی چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپە ملیشیاکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

کاترین کۆلۆنا، دوای ووتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، پەیامێکی زۆر ڕوونی پێشکەش بە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە و ووتوویەتی : مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکە هەرگیز بەم شێوەیە نەبووە؛ ئێران و گرووپە نیابەتیەکانی دەبێ دەستبەجێ دەست لە کردەوە ناسەقامگیرانەکانیان هەڵبگرن.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لەوە کردووە کە هیچکەس لە پەرەسەندنی گرژییەکان سوودمەند نابێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە