پەیامی کورد … باڵوێزی ئێسرائیل لە ئەمریکا: ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت
باڵیۆزی ئیسرائیل له واشنتۆن رایگه‌یاند، سه‌رباری بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و سزاكانیشی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گرێت.
گیلعاد ئه‌ردان باڵیۆزی ئیسرائیل له واشنتۆن به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌رچه‌ند ئێران و ئه‌مریكا له دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانیان له ڤییه‌ننا بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ندێك كێشه و ئاسته‌نگیان له‌به‌رده‌مدا ماوه، به‌ڵام دڵنیابوونه‌وه كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌وه‌ی ته‌له‌ئبیب لێی نیگه‌رانه رووده‌دات.
وتیشی، دواجار ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌گه‌ڕێته‌وه و سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، ئیسرائیل به فه‌رمی به ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، كه گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی ٢٠١٥ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە