پەیامی کورد... سوپای ئیسرائیل كۆی زیانه‌كانی له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسه‌وه راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل قه‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه مرۆییه‌كانی ئاشكراكرد كه له سه‌ره‌تای هێرشه له ناكاوه‌كه‌ی حه‌ماس له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه، لێیكه‌وتووه.
له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه، 169 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون. پێشتر سوپای ئیسرائیل ناسنامه‌ی هه‌ندێك له كوژراوه‌كانی راگه‌یاند كه له هێرشه‌كاندا كوژرابوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه یه‌كه‌مجاره ئاماری كۆی قوربانییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئۆردوگاكانی ده‌وروبه‌ری غه‌زه و تێیدا بمێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای ئیسرائیل دڵنیایه له‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی 60 له‌و رفێنراوانه‌ی ئیسرائیل هه‌یه كه له غه‌زه ده‌ستبه‌سه‌رن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە